كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6-11-2018 دانیشتنى كردنه‌وه‌ى خولى پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌ره‌تا هیوا نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه‌و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه.
به‌پێی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كار، دانیشتنه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان له‌گه‌ڵ مارشى سروودی ئه‌ى ره‌قیب و خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر بانگهێشتی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى پاڵێوراو كرا كه "رێڤنگ محه‌مه‌د هرورى" بوو له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ سوێندخواردنى یاسایی و به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه وه‌ك له‌په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌ماندا هاتووه.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه بانگهێشتی یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ى ئه‌ندامانى خولى تازه‌ى په‌رله‌مان كرا بۆ سوێندخواردنی یاسایی و شێوازى سوێندخواردنه‌كه‌ش به پێى ریزبه‌ندیى ناوه‌كان بوو.
به‌مجۆره سه‌رۆكى دانیشتنه‌كه پیرۆزبایی له ئه‌ندامانى خولى نوێى په‌رله‌مان كرد و هیوای خواست خولی نوێی په‌رله‌مان به‌گیانێكی كوردستانییانه و به‌یه‌ك تیمی خزمه‌ت به‌گه‌لی كوردستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
پاشان سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پێشنیازیان كردووه دانیشتنه‌كه به كراوه‌یی بهێڵدرێته‌وه تا لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و هێنانه‌كایه‌ى سازان له‌نێوان فراكسیۆنه براوه‌كانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى، كه ئه‌مه‌ش پێویستیى به‌كاتى زیاتره بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان".
ئه‌و پێشنیازه‌شی خسته ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان په‌سند كرا‌و دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی مایه‌وه، به‌مجۆره سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.