Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:04

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019 کۆده‌بێته‌وه‌

لەكارنامەی دانیشتنەكەدا دەنگدان لەسەر هەشت وەزارەتەكەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تێدانییە
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019 كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ڵام پرسی په‌سه‌ندكردنى ناوى ئه‌و وه‌زیرانه‌ى تێدا نییه‌ كه‌ ماون و هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2019 خراوه‌ته‌ به‌رنامه‌ى كاره‌وه‌. 

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر چەند پرسێكی وەكو دیاریكردنی لیژنە هەمیشەییەكان و بودجەی ساڵی 2019 ‌كۆبێتەوە، بەڵام لەكارنامەی دانیشتنەكەدا، دەنگدان لەسەر هەشت وەزارەتەكەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تێدانییە. 

دیاریكردنی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و سوێند خواردنی چەند پەرلەمانتارێك كە تاوەكو ئێستا سوێندی یاساییان نەخواردووه‌ و باسی تەندروستی ئەندامێتی چەند پەرلەمانتارێك و له‌ناوچوونى به‌كۆمه‌ڵى ماسى به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ن كه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌رێمی كوردستان تێبینی زۆری له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2019ی عێراق هه‌یه‌ به‌و پێیه‌ی كه‌ وه‌ك ساڵی رابردوو پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و بودجه‌یه‌ سه‌دا 12.67 دیاری كراوه‌ ئه‌و له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشووتر پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عێراقدا له‌ سه‌دا 17 بووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.