له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆڵه باران بارینه‌ی له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ زۆرێك له ناوچه‌كانی كوردستانی گرته‌وه، هاوكات به‌فر له زنجیره چیاكانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان و باڵه‌كایه‌تی باری.
شه‌وی رابردوو به‌فر لوتكه و به‌رزاییه‌كانی هه‌ڵگورد و سه‌كران له سنووری باڵه‌كایه‌تی و هه‌ر یه‌ك له چیاكانی به‌ربزین و دالان په‌ڕ و سه‌رێی كۆراواو و ته‌واوی زنجیره چیاكانی خواكوركی له سیده‌كان داپۆشی، له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له چیا و به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش پله‌كانی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی به‌رچاوو دابه‌زی.
جێی ئاماژه‌یه یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ له‌سه‌ر لوتكه چیای هه‌ڵگورد باری، كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین چیای كوردستانه و به‌رزییه‌كه‌ی 3116 مه‌تره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.