نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یاند، له‌و ناوچانه‌ی عێراق كه پێشتر له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه كۆنترۆڵكرابوون، 202 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامی) و كۆمیسه‌ری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری جنێڤی سویسرا راپۆرتێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له عێراق بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار و ناوچه‌كانی خۆرئاوای عێراق، 202 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هۆشداریدراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێده‌چێت ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه زۆر زیاتر بێت كه رووفاتی هه‌زاران قوربانیان تیادا دۆزراوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017، داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رفراواندا گرتبوو له عێراق، ئه‌و رێكخراوه به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مرۆڤی پێشێلكردووه، تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامداوه.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه له‌نێو ئه‌و قوربانیانه‌ی له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه رووفاتی ژن، منداڵ، كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كه‌سانی سه‌ربه هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق هه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.