Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:08

دڵنیایی دەدرێتە بازرگانان و ھاوڵاتیان سزاکانى سه‌ر ئێران کاریگه‌ری بۆ سه‌ر هه‌رێم نابێت

له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاندرا
کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠١٨⁄١١⁄٦  ئەزوەر محمود ساڵح سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای_دەروازەی_نێودەوڵەتی_باشماخ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەدواین پێشھات و لێکەوتەکانی گەڕی دووەمی سزا ئابوریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بۆ ڕۆژنامەنوسان دواو ئاماژەی بەوەدا کە پێشبینی ناکەین ئەو سزا ئابوری یانەی سەر ئێران ئاکامێکی خراپی ھەبێ بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و چونکە تا ئێستا ھەموو جۆرە جمووجوڵێکی ئابوریی و گەشتیاری وەک ڕۆژانی پێشتر ئاسایی یە و ھیچ کاریگەری یەکی نابێ لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لەبازاڕەکانی ھەرێمدا .

 وتیشی  ھیچ ڕێنمایی یەکیشمان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێ نەگەشتووە کەباس لەمامەڵەیەکی جیاوازتر بکات لەئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و دڵنیایی تەواویشی دایە بازرگانان و ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە وەک ڕۆژانی ڕابردوو بواری بازرگانی بەھاوردەکردن و ناردنی ھەموو جۆرە کاڵاو شتومەکێک و بواری گەشتیاریش ئاسایی یەو ھیچ گرفتێک لەدەروازەکەدا نیە.

 بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  بەھۆی گەڕی دووەمی سزا ئابوری یەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران لە ٥ ی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەلای ھاوڵاتیان و بازرگانانی ھەرێمی کوردستان دروست بوو بوو بۆ ئەمەش بەداخەوە ھەندێ کەناڵ و ڕاگەیاندن ھۆکار بوون بۆ دروست بوونی ئەو ترس و دڵەڕاوکێ یە بۆیە وەکو دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەو بارەیەوە لەڕێگەی ڕاگەیاندکارانەوە دڵنیای بەھەموو لایەک ده‌ده‌ین کە ھیچ بڕیار و ڕاسپاردەیەک نیە بۆ داخستنی دەروازە یان کەمبونەوەی ھێنانی کاڵاو کەل و پەلی خۆراکی ئێرانی و تڕانزێتی ھەربۆیە کاریگەری نابێ لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ و گرانی.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.