Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:59

به‌رێوه‌به‌ری گرتووخانه‌ی عه‌ماره‌ له‌ هه‌وڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

له‌ رووداوه‌كه‌دا ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ به‌رێوه‌به‌ری گرتووخانه‌ی عه‌ماره‌ له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن له‌ ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌ رزگاری بوو.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌:چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ده‌سترێژی گولـله‌یان له‌ ئیسماعیل جابری، به‌رێوه‌به‌ری گرتووخانه‌ی عه‌ماره‌ له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی به‌ شه‌قامی قوتابخانه‌كان له‌ ناوه‌ڕاستی شاری میسان كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاندووه‌، له‌ رووداوه‌كه‌دا ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه‌و به‌رێوه‌به‌ری گرتووخانه‌كه‌ هیچ زیانێكی پێ نه‌گه‌یشتووه‌و سه‌لامه‌ته‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌، دوا به‌دوای رووداوه‌كه‌ هێزێكی ئه‌منی شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌و دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ باره‌ی هۆكارو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پشت رووداوه‌كه‌دان ، كردۆته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.