Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:16

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشداری له‌ به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانه‌ ده‌دات

چه‌ند كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری دراوه‌ته‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان كه‌  له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانه‌(   Ampiclox vial) به‌كارنه‌هێنین.

نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌غدا له‌ كه‌رخ و ره‌سافه‌و فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستییه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكان و فه‌رمانگه‌ی شاری پزیشكی و فه‌رمانگه‌ی نۆرینگه‌ میللییه‌كان كراوه‌، داوا ده‌كات ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانه‌( Ampiclox vial)  رێگه‌ نه‌درێت به‌كاربێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌م ده‌رمانه‌وه‌ چه‌ند لێكه‌وته‌یه‌كی لابه‌لای لێكه‌وتۆته‌وه‌و چه‌ند كه‌سێكیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌شڵێت: ده‌رمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ رێگه‌ی پێ نه‌دراوه‌و له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ نێو عێراق.

ktv

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / به‌غداد ئه‌لیۆم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.