وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامى ده‌نگۆى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى مانگه‌كانى 10 و 11 و 12 ى ساڵى 2018 ى فه‌رمانبه‌رانى دایه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد شتێكی وا له ئارادا نییه.
سه‌فین دزه‌یى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شى كوردى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندووه ئێستا 30 رۆژ جارێك مووچه له هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت، ئه‌گه‌رچی به رێژه‌یه‌ك پاشه‌كه‌وت نه‌ماوه، وه به‌رده‌وام بوونی ئه‌و مووچه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه حساب ناكرێت ئه‌و مووچه‌یه هی كام مانگه، ئه‌وه‌تا له‌م هه‌فته كه مانگی یازده ده‌ستی پێكردووه دووباره دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو ئه‌گه‌ر بوترێت مووچه‌ى ئه‌و سێ مانگه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، ئه‌وا شتێكی وا له ئارادا نیه، چونكه دواكه‌وتن هه‌یه، ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه ده‌درێت هی سێ مانگ له‌وه‌و پێشه، واته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌و مووچانه ده‌درێت 30 رۆژ جارێكه.
دەبارەی دەنگۆی پێدانی موچەی شەش مانگ بەسەریەکەوە بۆ پەرلەمانتاران وەک موچه‌ی خانەنشینی ئیكرامی كه‌بڕه‌كه‌ی ( 49) ملیۆن و (200) هه‌زار دیناری عیراقیه، دەڵێت" بەپێی بودجەی تەرخانکراو بۆ پەرلەمان وە لەوەزارەتی دارایش ڕەنگە ئەو پارەیە ئێستا وەک "سیویلە" لەبەردەست نەبێت، بۆیە وەزارەتی دارایی و لیژنەی تایبەت لەوەزارەتی دارایی لەگەڵ پەرلەمان لە پەیوەندیدان، بۆ ئەوەی میکانیزمێک" ئالیەتێک" بدۆزنەوە کە بەچ شێوەیەک بێت، هیوادارم سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتارە بەڕێزەکان خۆیان دەستپێشخەری بکەن بۆ چارەسەریەکی گونجاو بۆ ئەو بابەتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.