ئه‌مڕۆ پۆلیسی فیدڕالی عێراق دوو تیرۆریستی داعشی ده‌ستگیركردووه یه‌كێك له‌وانه ژنێكی مه‌ترسیداری سه‌ر به‌داعشه، هه‌روه‌ها ئەو ژنە دەستگیرکراوە ئەندامی داعش بوو و بەپێی زانیارییە میدیاییەکانیش، چارەسەری پزیشکی بۆ بریندارانی رێکخراوە تیرۆریستییەکەی دەکرد.
دەستگیرکردنی ئەو ژنەی داعش دوای ئەوە دێت، کە چاودێران هۆشداریی دەدەن لە سەرهەڵدانەوەی داعش و پێیان وایە هەزاران چەکداری داعش لە عێراقدا هەن و دەستیان بە خۆڕێکخستنەوە و جموجۆڵی تیرۆریستی کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.