رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڵه‌ستینییه‌وه گواستییه‌وه كه گروپی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیی و حكومه‌تی ئیسڕائیل گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی كه له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامیی ته‌واو بۆ غه‌ززه، سووته‌مه‌نیی و پاره‌ی قه‌ته‌ڕ ده‌گاته ئه‌م ناوچه‌یه.
بڕیاریشه ئه‌م رێككه‌وتنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیی ئیسڕائیلدا له ته‌لئه‌بیب په‌سه‌ند بكرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه ده‌بێ ته‌واوی خۆپیشاندانه‌كانی كه‌ره‌تی غه‌ززه و هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی هه‌ردووك لایه‌نی حه‌ماس و ئیسڕائیل رابگیرێت.
دوای ئه‌نجامدانی فه‌رمیی ئه‌م رێككه‌وتنه له‌سه‌ر ئازادیی ئه‌و سه‌ربازه ئیسڕائیلیانهش گفتوگۆ ده‌كرێت كه حه‌ماس ئه‌وانی وه‌ك دیل لای خۆی راگرتووه.
بڕیاریشه له قۆناغه‌كانی دواتردا له‌سه‌ر نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه و كرانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كان دانووستان له نێوان ئه‌م دوولایه‌نه‌دا به ئه‌نجام ده‌گات.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.