هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ملیۆنێك به‌رمیل له رۆژێكدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق به فه‌رمیی رایگه‌یاندووه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران راگیراوه، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه كه هۆكاری راگیرانه‌كه په‌یوه‌ندیی به سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران نییه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم گه‌یشتوووه‌ته ئاستێكی جێگیر و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆی سه‌رمایه‌گوزرایی ده‌ره‌كیی كۆمپانیاكانی نه‌وت، له ساڵی 2019ـدا ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانه‌وه بگه‌یه‌نین به یه‌ك میلۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه رۆژی رابردوو واته یه‌كشه‌ممه چه‌ند كاتژمێرێك پێش ده‌ستپێكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران راگه‌یه‌نراوه، باس له‌وه ده‌كات كه به سه‌رمایه‌گوزاریی كۆمپانیاكانی " دێ ئێن ئۆ " و " گه‌نه‌ل ئێنرجی " كێڵگه‌یه‌كی نوێی نه‌وتیی له ناوچه‌ی خان شێخان بونیادنراوه كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت.
سه‌رچاوه /رادیۆ زه‌مانه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.