بەتۆمەتی تەقەكردن لەدوو هاوڵاتی و برینداركردنیان، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، پاش ئەوەی رۆژی 25/10/2018 فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەردوو تۆمەتبار ( ه ، ه) و (م ،ه) دەرچو، كە لەگەڕەكی بەكرەجۆ تەقەیان كردبوو و دوو هاوڵاتییان بریندار كردبوو ، دوای بەدوادا چوونی هێزەكانی پۆلیس و لێكۆڵینەوەكان توانرا شەوی رابردو لەلایەن مەفرەزەكانی هەردو بنكەی پۆلیسی سەرچنارو كوردساتەوە هەردوو تۆمەتبار لە كافتریایەكدا دەستگیربكرێن
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، هەردوو تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراونو لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەندن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.