Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:56

ژماره‌ى قوربانییانى ته‌قینه‌وه‌کانى به‌غدا به‌رزبووه‌وه‌

تا ئیستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تى خۆى رانه‌گه‌یاندووه‌
ژماره‌ى قوربانییانى ته‌قینه‌وه‌كانى به‌غدا به‌رزبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ژماره‌ى قوربانییانى ته‌قینه‌وه‌كانى شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق گه‌یشته‌ 21 كه‌س و تا ئیستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تى خۆى رانه‌گه‌یاندووه‌. 

ئیواره‌ى دوێنى یه‌كشه‌ممه‌ 4ى تشرینى دووه‌مى 2018، پێنج بۆمبى لكێنراو به‌ ئۆتۆمبیل و چێندراو له‌ پێنج ناوچه‌ى به‌غدا ته‌قینه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ 23 كه‌س بوونه‌ قوربانى. 

به‌پێى دوایین ئامارى سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان و ته‌ندروستى شارى به‌غدا، به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 16 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون. 

ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دوێنێ ئیواره‌ى شارى به‌غدا چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كرده‌ ئامانج له‌وانه‌ بۆمبێكى چێندراو له‌ ناوچه‌ى سه‌در به‌ عه‌ره‌بانه‌یه‌كدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 25 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ى مه‌شته‌ل بۆمبێكى چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا و 2 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.

له‌هه‌مان ئێواره‌دا له‌ باكوورى به‌غدا بۆمبێكى لكێندراو به‌ مینى پاسێك ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا و 3 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون و له‌ باشوورى به‌غدا و نزیك دوكانه‌ بازرگانییه‌كان بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 2 كه‌س برینداربوون هاوكات له‌ گۆڕه‌پانى عه‌ده‌ن له‌ باكوورى به‌غدا بۆمبێكى چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 4 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون. 

جێى ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا هیچ گرووپ و رێكخراوێكى تیرۆریستى به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له‌و ته‌قینه‌وانه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌چن، كه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌ جیاوازه‌كانى عێراق سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌. 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.