Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:46

2 فرۆکە پێکیاندادا و فرۆکەیەک بەتەواوی تێکشکا

لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئەو رووداوە دەستیپێكردووە
2 فرۆكە پێكیاندادا و فرۆكەیەك بەتەواوی تێكشكا
کوردستان TV
100%

پۆلیسی كەنەدا بڵاویكردەوە كە دوو فرۆكە لە ئاسمانی ئۆتاوای پایتەختی كەنەدا پێكیاندادا ، بەهۆیەوە فرۆكەیەك تێكشكا و ئەوی دیكەیان بە ناچاری نیشتەوە .

كەناڵی CTV كەنەدی بە پشت بەستن بە وتەی پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاند كە ئەو رووداوە دوێنێ یەكشەممە كاتژمێر 10ی بەیانی بە كاتی كەنەدا روویداوە .

روونیشیكردەوە كە فرۆكەیەكی قەبارە بچووك تێكشكاوە و سەرۆك تیمی فرۆكەكە گیانی لە دەستداوە ، بەڵام فرۆكەكەی دیكە كە قەبارەی گەورە بووە لە فرۆكەخانەی ئۆتاوای پایتەختی كەنەدا نیشتۆتەوە و زیانێكی كەمی بەركەوتووە ، هیچ زیانی گیانی لێنەكەوتۆتەوە .

پۆلیس لە لایەن خۆیەوە رایگەیاندووە كە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئەو رووداوە دەستیپێكردووە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.