ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه بۆمبێکی چێندراو لە گۆڕەپانی عەدەن لە باکووری شاری بەغدا تەقییەوە، بەو هۆیەوە دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
راگه‌یه‌ندنه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه له چه‌ند كاتژمێری رابردوو دا چوار ته‌قینه‌وه له به‌غدا روویداوه و چه‌ندان بریندار و كوژراو هه‌یه و به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمى ژماره‌ى قوربانییه‌كان رانه‌گه‌یاندراوه.
پێگه‌ى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووته‌وه، له گۆڕه‌پانى عه‌ده‌ن له باكورى به‌غدا بۆمبێك ته‌قییه‌وه كه بووه هۆى كوژرانى كه‌سێك و برینداربوونى سێ كه‌س.
دواى ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌م له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى عه‌ده‌ن، له ناوچه‌ى حه‌بیبیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا بۆمبێك له ژێر پاسێك ته‌قییه‌وه بووه هۆى برینداربوونى پێنج كه‌سى تر. دواتر له باشوورى به‌غدا بۆمبێكى تر له شوێنێكى بازرگانى ته‌قییه‌وه له باشوورى به‌غدا سێ كه‌س بریندار بوون.
هه‌روه‌ها پێگه‌ى بغداد الیوم بڵاوى كردووه‌ته‌وه له ناوچه‌ى شوعله‌ى به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كى دیكه روویداوه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.