به‌رپرسێكى باڵا له كۆمپانیای نه‌وتى باكوور، سه‌ر به حكوومه‌تى به‌غدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانێكى حكوومه‌تى فیدڕاڵى، له‌به‌ره‌به‌یانى دوێنێ شه‌ممه‌وه، هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ كه‌ركووك، ڕاگیرا.
ڕۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه زانیارییه‌كان، دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ولێر و به‌غدا، به‌م نزیكانه له‌باره‌ى ڕێككه‌وتن بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له كێڵگه‌كانى كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركی، له‌ڕێگه‌ى خاكى هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كۆده‌بنه‌وه.
به‌گوته‌ى به‌رپرسه باڵاكه‌ى كۆمپانیای نه‌وتى باكوور، ڕاگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ ئێران، به‌هۆى ده‌ستپێكردنى سزاكانى ئه‌مریكایه بۆ سه‌ر ئێران، گوتیشی: "به‌م دواییانه، بڕی هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌ڕێگه‌ى تانكه‌ره‌وه بۆ ئێران، له 30 هه‌زار به‌رمیله‌وه زیادی كرد بۆ 55 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا".
جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌ڕاگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وت، كۆتایی به‌و ڕێككه‌وتنه‌ش دێت، كه له دواى خیانه‌تى 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه كراوه و، به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، عێراق له كه‌ركووكه‌وه نه‌وتى هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كرد و هه‌مان بڕی له باشووره‌وه وه‌رده‌گرته‌وه.
ئاشكراشی كرد، كه به‌م نزیكانه، گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كره‌كووكه‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركی له‌ڕێگه‌ى خاكى هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌ست پێده‌كات، گوتیشی: "پێشبینی ده‌كرێت، داهاتێكی دیكه، كه بگاته نزیك 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا، بۆ عێراق زیاد بكات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.