ماوەیه‌كه رەوشی ئەمنیی زۆرێك لە ناوچەكانی عێراق بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت، لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركووكیش، لە شەودا حكوومەت لە دەست داعشە و لە رۆژیشدا بە ھاوبەشی حوكم دەكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند: لەماوەی هەفتەیەکدا ژماره‌یه‌كی زۆر له چەکداری داعش لەباشووری رۆژئاوای کەرکووک کوژراون کە پلانیان هەبووە هێرشی چەکداری لەسنوورەکانی پارێزگاکە و سەنتەری کەرکووک ئەنجام بدات.
شەوی ھەینی رابردوو، تیرۆریستانی داعش ھەڵیان كوتایە سەر گوندی تەقتەقی سەر بە شارۆچكەی دوبزی كەركووك و، سێ ھاووڵاتیی كوردیان رفاند، كە دوێنێ تەرمی یەكێك لە ھاووڵاتییە رفێندراوەكان بە كوژراوی دۆزرایەوە، ئەم رووداوە زیاتر خەڵكی ناوچەكانی دەوروبەری كەركووكی خستووەتە مەترسییەوە.
لە ئەنجامی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر، گرووپێكی ناو یەكێتی كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێمی ڕادەستی داگیركەران كرد، ئەو ناوچانەیی فرۆشت و خەڵكەكەیشیان بە تەواوی سەرگەردان و نیگەران كرد، به هه‌زارن كه‌سیش له‌م ناوچانه ئاوارە و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
هه‌ر له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆشایی ئه‌منی دروست بوو، ئه‌م هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌ی كه‌ركووك كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌ی پێناكرێت، رۆژانه‌ش چه‌ند هاووڵاتیه‌ك به ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ده‌بنه قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.