نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی ئاسایشی سۆران كه له بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران به‌سترابوو ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی ئاسایشی سۆران توانیان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 7 كیلۆ و 200 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هیرۆین بگرن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه مادده‌كه‌ی پێبووه ناوی (ع، م، ئ) و خه‌ڵكی شاری قه‌ڵادزه‌ی ده‌ڤه‌ری پشده‌ره و ویستویه‌تی له سنوری ڕانیه‌وه مادده‌كه ده‌ربازی سۆران بكات، به‌ڵام له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆرانه‌وه ده‌ستگیر كراوه‌و پاش ده‌ستگیركردنیشی دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
جێی ئاماژه پێدانه ئه‌مساڵ له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سۆران زیاتر له 109 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه مه‌به‌ستیان ده‌ربازكردنی ئه‌و مادانه بووه له وڵاتی ئێرانه‌وه بۆ وڵاتانی ده‌ورو به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.