تارق جەوھەر، راوێژكار له راگەیاندنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت رۆژی سێشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ پەرلەمانی خولی پێنجەم دەست بەکار دەبێ
بەپێی ماددەی ٣ لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان یەکەم دانیشتن لە ماوەی ١٠ رۆژ لە رۆژی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتاییەکان دەبەستێت ، لەکاتی ئاراستەنەکردنی بانگهێشت ئەوا پەرلەمان بەشێوەی ئاسایی سەعات ١٢ نوەڕۆی رۆژی داوی ئەو ماوەیە کۆدەبێتەوە.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بەپێی ماددەی ١١ برگەی یەکەم بەتەمەنترین ئەندام دوای ئەوەی سوێندی یاسایی دەخوا سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن داکات. داوا کاندیدە هەلبژژێرداروەکان دەکات سوێندی یاسایی بخۆن. ئەرکی تەنیا بریتی دەبێت لە بەرێوەبردنی دانیشتنی یەکەم و ئەندامدانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.پەرلەمان.
بەپێ برگەی ٣ لە مادەی ١٢ پەریرەوی ناوخۆی پەرلەمان (سوێندخواردن)ی یاسایی سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن و كاندیده هه‌ڵبژێرراوه‌كان، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
( به‌خودای گه‌وره سوێند ده‌خۆم، كه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی خاك و گه‌ل و شكۆ و ماف و ئازادییه‌كانی هاوڵاتیان و سامانی گشتیی بپارێزم و ئه‌ركی ئه‌ندامێتی به‌ڕاستیی و دڵسۆزییه‌وه جێبه‌جێبكه‌م).
چواره‌م: هه‌ر كاندیدێكی هه‌ڵبژێرراو، به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و سوێنده یاساییه‌ی، له‌م مادده‌یه هاتووه، پابه‌ند نه‌بوو، ده‌بێت سوێنده‌كه، دووباره بكاته‌وه.
مادده‌ى (13):
یه‌كه‌م: له رێكه‌وتی (سوێندخواردن)ی یاساییه‌وه، كاندیدی هه‌ڵبژێرراو، ده‌بێته ئه‌ندام و به ده‌ستبه‌كار هه‌ژمار ده‌كرێت و گشت مافێكی ئه‌ندامێتی ده‌بێت و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاندیدی هه‌ڵبژێردراو، به‌بێ پاساوی ڕه‌وا، له دانیشتنی یه‌كه‌مه‌وه، بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ (سوێندخواردن)ه‌كه ئه‌نجامنه‌دا، مافی سوێندخواردنی یاسایی نامێنێت.
![1](/sites/default/files/inline-images/Untitled_8.png)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.