Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:34

حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی پێشووی حکومه‌تی عێراق خانه‌نشین کران

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك
کوردستان TV
100%

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی پێشووی خانه‌نشین كرد.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی پێشوو خانه‌نشینكراون.

به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ فه‌رمانێك كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌ھدی له‌ ٢٥ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٨ ده‌ركراوه‌ و ناوی ٢٠ وه‌زیری له‌ حكوومه‌تی پێشووی تیایدا له‌نێویاندا، حه‌یده‌ر عه‌بادی.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ھاتووه‌ : به‌ره‌چاوكردنی ئه‌و متمانه‌ی كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ خولی چواره‌مدا به‌ حكوومه‌تی عێراقی داوه‌ و دوای سوێندن خواردنی یاسایی و پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا پێمان دراوه‌، بڕیارماندا له‌ به‌رواری ٢٥/١٠/٢٠١٨وه‌ سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی پێشوو خانه‌نشین بكرێن.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ٢٥ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆی ٢٢ وه‌زیری كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی، ١٤یان متمانه‌یان پێ به‌خشرا، ناوبراو له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ سوێندی یاسایی خوارد.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ شه‌شی ئه‌م مانگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر به‌خشینی متمانه‌ به‌ ھه‌شت وه‌زیره‌كه‌ی دیكه‌ له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی بدرێت.

هاوكات چه‌ند رۆژیكه‌ خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا هه‌شتای مووچه‌كانیان و وه‌رگرتنی 48 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌، نیگه‌رانی لای هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.