به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4 ى 11 ى 2018 ، فرۆكه‌یه‌ك له‌فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به 98 سهرنشتینهوه دوای 10 خولهك لهفڕینى به‌هۆی ئه‌وه‌ى باڵنده‌یه‌ك خۆی كێشاوه بهفرۆكهكه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه نێو فرۆكه‌خانه و گه‌شته‌كه ئه‌نجام نه‌دات
فرۆكه‌كه له‌هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف به‌ڕێكه‌وتووه بەهۆی ئەوەی باڵندە خۆی پێداكێشاوە فڕۆكەوانەكە ناچاربووە بگەڕێتەوە فڕۆكەخانە و به‌سه‌لامه‌تى ته‌واوی سه‌رنشینانى داناوه
ڕووداوه‌كه كاتژمێر 10:07 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕوویداوه ، فڕۆكەكە دوای ئەوەی بەرزبووەتەوە لە ئاسمان باڵندە خۆیان پێدا كێشاوە و فڕۆكەكە تووشی كێشەی تەكنیكیی بووە، ئەوەش فڕۆكەوانەكەی ناچاركردووە بگەڕێتەوە بۆ فڕۆكەخانە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.