له‌ئاگاداریه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانیان كاتین و تا ئێستا لە هیچ بەڕێوەبەرایەتییەكی هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا تۆمارنەكراون، پێویستە لە دوای كڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە، لە ماوەی (60) شەست ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكان بكەن و ئۆتۆمبێلەكانیان تۆماربكەن، ئەگەر نا بەپێ ی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە (79)ی ساڵی (2016) بڕگەی (43)، سزای دواكەوتن دەیانگرێتەوەو بەبڕی (1000000) یەك ملیۆن دینار سزا دەدرێن.
ڕاشیدهگهیهنن داوا لەخاوەن ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتیەكان دەكەین پێش تەواوبونی ئەو ماوەیەی بۆیان دیاریكراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.