Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 08:52

کۆریای باکوور: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا سزاکانمان له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گرێت پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌مان ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه‌

ئه‌مریكا پێیوایه‌ سزا و گوشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌بێته‌ هۆی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی
کوردستان TV
100%

كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و واشنتن سزاكان له‌سه‌ر پیۆنگ یانگ هه‌ڵنه‌گرێت، ئه‌وانیش له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خۆیان.

هه‌ڵبه‌ت له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی كۆریای باكووردا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی پیۆنگ یانگ له‌ دانووستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ واشنتن نه‌كراوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌تی پیۆنگ یانگ تیایدا ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌شكراوه‌ كه‌: ئه‌مریكا پێیوایه‌ سزا و گوشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌بێته‌ هۆی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی، به‌ڵام بێئاگان له‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ چیتر له‌ تواناماندا نه‌ماوه‌ به‌و بیرۆكه‌ گه‌مژانه‌یه‌ پێبكه‌نین.

پیۆنگ یانگ له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها وه‌ك توانجێكی راسته‌وخۆ جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گه‌رم بوونی په‌یوه‌ندییه‌كان  هاوته‌ریب نییه‌ له‌گه‌ڵ سزا خستنه‌سه‌ر وڵاتێك و ئه‌م دووه‌ پێكه‌وه‌ ناگونجێن.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.