شه‌وی ڕابردوو له ناحیه‌ی به‌حركه‌ی سه‌ر به شاری هه‌ولێر به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ماڵی هاوڵاتییه‌ك به ته‌واوی سوتا.
كاتژمێر 3ی شه‌وی ڕابردوو له پشت مزگه‌وتی خه‌لیفه عوسمان ماڵی هاوڵاتییه‌ك به ناوی فه‌ره‌ج یوسف دیزۆیی به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه گڕی گرت و به ته‌واوی سوتا.
له‌م باره‌یه‌وه ناوبراو به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ماڵه‌كه‌م گڕی گرت و پۆلیسی به‌رگری شارستانی به‌حركه‌ش دوای ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌یان كرد، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان جارێكی تر ئاگره‌كه كڵپه‌ی كرده‌وه و به‌هۆیه‌وه ته‌واوی ماڵه‌كه‌م سوتا و ته‌نانه‌ت نه‌مانتوانی كه‌وچكی چایه‌ك ده‌رباز بكه‌ین.
![ا](/sites/default/files/inline-images/45316135_783756662016344_7222056798931386368_n_0.jpg)
ڕاشیگه‌یاند: من دوو كوره گه‌وره‌كه‌م به ناوه‌كانی مهاجیر و فه‌ره‌ج ناكامن و دوانی تریشم خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن هه‌ربۆیه توانای ماددیم لاوازه و ناتوانم خانووه‌كه‌م نۆژه‌ن بكه‌مه‌وه و ماڵ دابنێمه‌وه و ئێستاش وه‌رزی باران بارین و سه‌رمایه و ئێمه‌ش هیچ په‌ناو په‌سیوێكمان نییه تیتیدا بمێنینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی منداڵی پێداویستی تایبه‌تین ناتوانین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ماڵی خزمان بمێنینه‌وه چونكه دوو له كوڕه‌كانم ئاقڵیان ناكامڵه، بۆیه داوا له خێرخوازان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین بێن به هانامانه‌وه و هاوكاریمان بكه‌ن.
![21](/sites/default/files/inline-images/45280762_544852469311195_9131045590203891712_n.jpg)
![121](/sites/default/files/inline-images/45316135_783756662016344_7222056798931386368_n.jpg)
![2121](/sites/default/files/inline-images/45320336_573672756404256_6762501684875755520_n.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.