له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا مانگی ئه‌یلول له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و ٩٠٠ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه، كه به‌هۆیه‌وه ٤٢٠ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوە‌و زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی بریندار و کەمئەندامبوون، هاتوچۆی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نزیكه‌ی ٧٠%ی هۆكاری ڕووداوه‌كان تیژڕەوی و خێرا لێخوڕین و پابه‌ندنه‌بوون بووە به ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆوە.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،له‌ئێستادا هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كانی هاتوچۆو ژماره‌ی قوربانیان، هه‌ڵمه‌تێكی یه‌ك مانگه‌ی له‌ژێر ناونیشانی (ئامانجمان سزادانتان نییه، په‌رۆشی سه‌لامه‌تیتانین) ڕاگه‌یاندوه‌و تاوه‌كوو 18ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامم ده‌بێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.