Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:15

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بانگهێشتی کاندیده‌ ده‌رچووه‌کانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کرد

بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ رۆژی 6/11/2018
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ رۆژی 6/11/2018 كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌ركرد.

له‌ مه‌رسوومی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: به‌ پشت به‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه‌ به‌ پێی حوكمی ماده‌ یه‌كه‌م/چواره‌م له‌ یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم) و پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیارماندا به‌:

-1 بانگهێشت كردنی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان / عێراق بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ رۆژی (6/11/2018) كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ.

2- ئه‌م مه‌رسومه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری پێ ده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.