Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:54

بزانه‌ نرخی ئه‌مپێرێک چه‌نده‌؟ نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی 10 راگه‌یاندرا

له‌راگه‌یاندراوی كاره‌با
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ستا ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی تشرینی یەكەم (44) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریكرا.

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند" نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە 44 دینار بۆ مانگی 10  دیاریكرا، و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان 110 بۆ 130  كاتژمێر كاریان كردووە،و نرخی ئەمپێرێك لە نێوان 5000 بۆ 6000 هەزار دینار دەبێت، بەوەش نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازی ده‌بێت.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی یانزە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ووتی " بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە  لە كاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00 شەو، و بەیانیانیش كاتژمێر 7:00 _8:30 بەیانی  دەبێت، و هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی نەبوو لەو كاتانەدا مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، ، بەڵام  رۆژانی هەینی بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە  پێش نیوەروان كاتژمێر 11:30 كار بە مۆلیدەكان دەكەن.

ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 15 خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (228.250) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان 11 كەیڤی بوو ئەوا 5 دینار و وێستگەكەی 33 كەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەكرێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.