سكرتێری رێكخراوی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ئاشكرایده‌كات كه ئه‌مساڵ تا ئێستا زیاتر له 500 پیاو له لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه تووند‌و تیژیان به‌رامبه‌ركراوه و چوار پیاویش له لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه كوژراون.
بورهان عه‌لی فه‌ره‌ج، سكرتێری رێكخراوی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان رایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، له هه‌رێمی كوردستان 509 پیاو له لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه.
سكرتێری رێكخراوی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان وتیشی: هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ئه‌مساڵدا چوار پیاو له لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه به هاوكاری كه‌سانی تر كوژراون.
له باره‌ی جۆری تووند‌و تیژیه‌كانه‌وه وتی: "هه‌ندێك له‌و ژن و مێردانه‌ی له یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه و منداڵه‌كان كه لای دایكه‌كانن، رێگه ناده‌ن باوكه‌كان بیان بینن، له‌كاتێكدا خه‌رج و نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ر باوكه‌كانه، هه‌روه‌ها جۆرێكی تری تووندتیژی كردنه ده‌ره‌وه‌ی پیاوانی به ته‌مه‌نه".
راشیگه‌یاند: جۆرێكی تری تووندوتیژییه‌كان خیانه‌تی هاوسه‌رییه، كه به‌داخه‌وه جاران ته‌نیا باسی پیاوان ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا له ناو ژنانیشدا زیادی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.