وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند ئاماده‌ین سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌و تیرۆره‌ی كه له دانیمارك روویداوه و ئێمه‌ی پێ تاوانبار كراوین هاوكاریی حكومه‌تی دانیمارك بكه‌ین تا روون ببێته‌وه كاری كێیه، به‌ڵام پێمانوایه ئه‌و تۆمه‌ته ئیسڕائیل ئاراسته‌ی ئێمه‌ی كردبێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئه‌وه تۆمه‌تێكه به مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی ده‌روونیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌ڵبه‌ستراوه، به‌تایبه‌تیی كه له‌سه‌روبه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكاین بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه حكومه‌تی ئێرانیش خۆی خوازیاره روون ببێته‌وه به‌رپرسی ئه‌نجامی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی دانیمارك كێ بووه، هه‌ر بۆیه ئه‌وان ئاماده‌ن هاوكاریی به‌رپرسانی ئه‌منیی دانیمارك بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وانه‌ش زه‌ریف ده‌ڵێت: ئێمه پێمانوایه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسڕئیلهوه ئه‌و تۆمه‌ته ئاراسته‌مان كراوه به مه‌به‌ستی تێكدان و شێواندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.