له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ، هاتووچۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا، له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆ له‌ده‌ریای سوره‌وه، باران بارین به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ له‌به‌شه‌كانی باشوری هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی دوشه‌مه‌ش بارانبارینه‌كه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و تاڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت، باران بارین بارسته هه‌وایه‌كی ساردی له‌گه‌ڵدایه به‌جۆرێك پله‌كانی گه‌رما (چوار تا پێنج) پله ڕوو له‌دابه‌زین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕه‌وشه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌شه‌وی دوشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان باران بارینه‌كه زیاترببێت، وه له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕوداوێكیشدا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كاری ته‌واویان كردوه‌و شاره‌وانی سلێمانیش سه‌ری مه‌نهۆڵه‌كانی لابردوه تاوه‌كو ئاوی باراناو كۆنه‌بێته‌وه‌و لافاو دروستببێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.