به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند .
به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان ئاسمان له‌نێوان ھه‌ور ده‌بێت، له‌دوای نیوه‌ڕۆ باران ده‌بارێت، ئه‌گه‌ری ھه‌وره‌تریشقه‌ش ھه‌یه.
بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ش له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان ئاسمان ھه‌وری باراناوی ده‌بێت، ئه‌گه‌ری بارینی بارانی به‌لێزمه ھه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه‌شه‌وه فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له دوێنییه‌وه ناسه‌قامگیری له ره‌وشی كه‌شو هه‌وا به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور ، كاری كردۆته سه‌ر ناوچه‌كه به‌گشتی و سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باران بارین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌پچڕپچڕی ده‌ست پێ ده‌كات و رۆژی دووشه‌ممه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ره‌شه‌با له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌كات و تۆز‌و خۆڵ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنیت ، دواتریش باران بارین خۆڵبارینه‌كه ده‌شواته‌وه‌و بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ش دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.