به‌هۆی داڕمانی گردێك له گوندی دێلیزیانی سه‌ر به قه‌زای سۆران 3 هاوڵاتی بوونه قوربانی ئۆتۆمبیلێك تێكشكا.
دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ له دێلیزیان گردێكی گه‌وره بهسهرحهسارێك داڕما، به هۆی داڕمانی گردهكهشهوه 3 كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون و حهسارهكهش كه‌وته ژێر دار‌و به‌ردی گرده‌كه و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییه‌كیش كه له نزیك حهسهرهكه پارك كرابوو تێكشكا.
شایه‌نی باسه به پێی گوته‌ی شایه‌ت حاڵه‌كان به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه گرده‌كه نهرمبووهتهوهو داڕماوه كه له‌گه‌ڵ داڕمانیشیدا زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی گیانی و مادی به دوای خۆیدا هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.