لە ھێرشێکی داعشدا لە سنووری مووسڵ شەش سەربازی سوپای عێراق کوژران.
لەم بارەیەوە سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایانکرد کە ژمارەیەک تیرۆریستی داعش توانیویان دزە بکەنە نێو سنووری عێراق و لە ناوچەیەکی نزیک (رەبیعە) لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و ھێرشیان کردووە سەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای عێراق ولە ئەنجامی ئەو ھێرشەی داعش شەش سەربازی سوپای عێراق کوژراون.
سهرچاوه ئەمنییەکە ئاماژەی بهوەش کردووە کە لەو شەڕ و پێکدادانەی نێوان تیرۆریستانی داعش و سەربازانی عێراق دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.
جێی باسە ئەمە لە کاتێکدایە کە لە رۆژی رابردوودا تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق بە شێوەی گرووپ دەرکەوتوونەتەوە و لە ھەندێک ناوچەش دەستیان بە تەقینەوە و ھێرش کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.