دوو رۆژ پێش ئێستا چەکدارانی داعش دوو بورجی گواستنەوەی کارەبایان لە نزیک گوندی سەیحە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک تەقاندووەتەوە، کە تەقینەوەکان بوونە هۆی گیان لەدەستدانی کارمەندێکی کارەبا.
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کارەبای شارۆچکەیەکی کەرکووک بە تەواوی دەبڕن، كه دوو رۆژ پێش ئێستا چهكدارهكهنان دوو بورجی گواستنەوەی کارەبایان لە نزیک گوندی سەیحە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک تەقاندووەتەوە، بههۆی تهقینهوهی بورجی كارهباكهش كارهمهندێكی كارهبا گیان له دهستدهدات.
بەهۆی تەقاندنەوەی ئەو بورجانەوە، کارەبای شارۆچکەی حەویجە و گوند و شارەدێکانی دەوروبەری بە تەواوی بڕاوە و تا ئێستاش حکوومەتی عێراقی چارەسەری ئەو کێشەیەی نەکردووە.
بەهۆی ناکارایی هێز و میلیشیا عێراقییەکان، کە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر دەستیان بەسەر ئەو ناوچانەدا گرت، تیرۆریستانی داعش لەو سنوورە دەستیان بە چالاکی و کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.
جیی باسه ماوەیەکە تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق سەریان هەڵداوەتەوە و ئەو سەرهەڵدانەوەیەش دوای ئەوە دێت، کە لە مانگی دوازدهی ساڵی 2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، داعش لە عێراق کۆتایی هات و ئیدی ئەو رێکخراوە لە شارەکانی عێراق سەرهەڵناداتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.