سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3-11-2018 چۆنییه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خورماتووی ئاشكرا.
سه‌رچاوه‌كه به‌میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی خورماتوو بیستراوه، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌نێو بینایه‌ی كۆربه‌ندی لاوان له گه‌ڕه‌گێكی ناوه‌ڕاستی قه‌زاكه له نزیك بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌كه به كۆگا كرابوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه راشیگه‌یاند، كه له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی كوژراو‌و برینداره‌كان بدات.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.