به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3 ى 11 ى 2018 ، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەی دوێنێ ( ۲ / ۱۱ / ۲۰۱۸ ) کە ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستدا، دواتر ئەندامێکی تری خێزانەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. ئەمڕۆش بەرەبەیانی کاتژمێر (٤:۳۰ ) کەسێکی تر لە ئەندامی خێزانەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئێستا سەرجەم ئەو کەسانەی لە ئەندامی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە ( ٤ ) کەسن کە بریتین لە ( نەنکێک، دایکێک و دوو منداڵ ). لە ئێستادا سێ کەسی تر لە ئەندامی خێزانەکە تەندروستیان ناجێگیرە و لە سلێمانی له ژێر چاودێری پزیشکیدان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.