Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:22

4 ئافرەت بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئاگادارکراینەوە چەن حاڵەتێکی دزیکردن بەڕۆژ لەنێو بازاڕی کەلار ڕویداوە دوای لێکۆڵینەوەو چاودێری کردنی بازاڕی کەلار بنکەی پۆلیسی کەلار توانی سێ ئافرەت کەمنداڵێکیان لەگەڵدایە و دانیشتووی شاری کەرکوکن و لەلایەکی دیکەوە ئافرەتێکی تر کەدانیشتووی عەربەتە دەستگیربکەن کەبەپێی لێکۆڵینەوەکان دەستیان لەچەن حاڵەتێکی دزیکردندا هەبووە ئەوئافرەتەی دانیشتووی عەربەتە دانی بەچەن حاڵەتێکی دزیکردنداناوە لەوانە موبایل و جانتای ئافرەتان .
 لەئێستادا بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 446 بەندکراون پۆلیسیش لێکۆڵینەوی زیاتر لەگەڵ تۆمەتباران دەکات.


ڕاشیده‌گه‌یه‌نن  له‌لایه‌ن عەمیدی مافپەروەر امید مجید امین بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار سوپاس و دەستخۆشی لەدووکارمەندی بنکەی پۆلیسی کەلارکرد کە ڕوڵی تایبەتیان هەبووە لەدەستگیرکردنی تۆمەتباران و هیوای خواست بەردەوام و بەدڵسۆزی زیاترەوە بەئەرکەکانیان هەستن و خزمەت بەسنوری گەرمیان بکەن.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.