محه‌مه‌د كیانى ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لیستى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌باره‌ى 49 ملیۆن دیناره‌كه‌ى په‌رله‌مانتارانى كوردستان ده‌نوسێت و ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەسەر ٤٩ ملیۆن دینارەکەی پەڕلەمانتارانی کورستان وەریدەگرن شتێکم بیرهاتەوە. لە ساڵی ٢٠١٣، دکتۆر دەربازمحه‌مه‌د نوسینێکی زۆر توندی لەسەر پەڕلەمانتارەکانی گۆڕان نوسیبوو، زۆر سەرزەنشتی کردبوون و زۆر لۆمەی کردبوون و بەڵادان لە پرنسیپ وئەخلاق تۆمەتباری کردبوون.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت کە لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق سەرکەوتوو بوو لەگەڵ هاوڕێکانی هاتنە بەغدا و لە ماڵەکەی من بوون ، چارێکیان گفتوگۆ کەوتە نێوان پەڕلەمانتارە نوێیەکان لەبارەی ئایا ئەو ٥٦ ملیون دینارەی دەدەنە پەڕلەمانتاران وەریبگرن یان رەفزی بکەن یان وەك دەورەکەی ئێمە وەریبگرن و بیدەنە بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کەی ئێن ئێن دکتۆر دەرباز هەڵیدایێ رای خۆی دەربڕ وتی ئەو پارەیە کەمە و بەش ناکات، هەق وایە پارەکەمان بدەنێ و لاندکوزەرێکی تۆیۆتاشمان بدەنێ. پاش چوار ساڵ بە نرخێك بیقەڵسێنن وبماندەنێ بەو نرخە. لەوێ ئەو نوسینەی خۆیم بیرهێناوە کە ئەو چۆن بە توندی سەرزەنشتی پەڕلەمانتارەکانی کوردستانی دەکرد و ئێستاش بۆ بەرژەوەندی خۆی بەوەی دەیدرێتێ رازی نییە، ئەمە چ جۆرە دوو روییەکە. زۆر پێی تیکچو. من پشنیارێکم بۆ کردن کە وەك ئێمە بیدەنە بزووتنەوەی گۆڕان، بەمەیان هەر زۆر بێتاقەت بوو.
محه‌مه‌د كیانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ئەمەی سەرەوە هیچ دکتۆر دەرباز بووە وەزیر و بووە یەکێك لە وەزیرە هەرە زۆرتر تاوانباکراوەکان بە گەندەڵی ، کەچی کەس لێپێچینەوەی لەگەڵ نەکرد ، دەبێ بۆ وابێ؟
له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت هەرلایەنێك لە تۆمەتی گەندەڵی بەرپرسانی خۆی نەپێچێتەوە چۆن دەتوانێ گەندەڵی لایەنەکانی تر باس بکات.
![1](/sites/default/files/inline-images/goran.png)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.