Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:00

مانگێک دوای ئازادیی قه‌شه‌ ئه‌مریکییه‌که‌ تورکیا و ئه‌مریکا سزاکانیان له‌سه‌ر یه‌کتریی هه‌ڵدەگرن

كه‌ ئه‌ندرو بڕانسۆن قه‌شه‌ی ئه‌مریكیی له‌ توركیا زیندانیكرابوو
مانگێك دوای ئازادیی قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ توركیا و ئه‌مریكا سزاكانیان له‌سه‌ر یه‌كتریی هه‌ڵدەگرن
کوردستان TV
100%

دوای نزیكه‌ی مانگێك تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ئازادیی ئه‌ندرو بڕانسۆن قه‌شه‌ی ئه‌مریكیی، كه‌ له‌ توركیا زیندانیكرابوو، حكومه‌تی ئه‌مریكا و توركیا ئه‌و سزایانه‌یان له‌سه‌ر یه‌كتریی هه‌ڵگرت كه‌ به‌ هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان سه‌باره‌ت به‌و قه‌شه‌یه‌ درووست ببوو.

نزیكه‌ی سێ مانگ به‌ر له‌ ئێستا حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌ هۆی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندانیكردنی ئه‌ندرو بڕانسۆن له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌نقه‌ڕه‌وه‌، رایگه‌یاند: سزای خستووه‌ته‌ سه‌ر عه‌بدولحه‌مید گیول وه‌زیری دادی توركیا و سوله‌یمان سۆیلو وه‌زیری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌. 

دوای ئه‌مكاره‌ی ئه‌مریكا، توركیاش سزای خسته‌سه‌ر وه‌زیرانی داد و ئاسایشی ناوخۆی واشنتن، به‌ڵام له‌ ئێستادا هه‌ردووك وڵات سزاكانیان له‌سه‌ر یه‌كتریی هه‌ڵگرتووه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ كۆشكی سپیی تا ئێستا هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگیرانی سزاكان.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.