ڕه‌حیم ڕه‌شید په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌وڵاتى ئه‌مریكا لێدوانى تایبه‌تی له‌میسال ئالوسى سه‌رۆكى حزبی ئوممه‌ى عێراقی وه‌رگرتووه له‌سه‌ر ڕۆلی سه‌رۆك بارزانى له‌كوردستان و عێراق و ناوچه و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له‌كوردستان به‌دی هاتون و ده‌بیندرێن ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ، سه‌ركه‌وتن و به‌هێزی و پێشكه‌وتن له‌كوردستان هه‌یه وه‌ك ده‌بیندرێت كه‌گه‌لێك چۆن قوربانى ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پێش بكه‌وێت و ئازادی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت و بگات به‌ته‌واوی مافه ڕه‌واكانى
له‌باره‌ی سه‌رۆك بارزانى ڕایگه‌یاند ، رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورده و زۆر سه‌ركه‌وتوو بوه‌و بۆ ئه‌مه‌ش ئاكامی هه‌لبژاردنه پارڵه‌مانییه‌كانی عێراق و كوردستان به نموونه دێنێته‌وه كه‌چۆن سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان ژماره یه‌كن
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی له عێراق هه‌ولێره نه‌ك به‌غدا
میسال ئالووسی له‌پێشوتر ڕه‌خنه‌ى توندی له‌لایه‌نه عێراقیه‌كان گرتبوو له‌سه‌ر پرسی به‌ڕێوه‌چوونى ریفراندۆمی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاندبوو گه‌لێك چووه‌ته سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان به‌لێ بۆ ئازادی خۆی ده‌لێت پێویسته رێزیان لێ بگرین و داواكاری و مافى ڕه‌وای خۆیتیان ده‌بێت پێى بگه‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.