Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 16:26

بەرپرسێکی یەکگرتوو: ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر کوردی گەڕاندەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس

بەرپرسێکی یەکگرتوو: کورد لە کەرکووک ھیچ دەسەڵاتێکی نەماوە
کوردستان TV
100%

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک، ئاماژە بەوە دەدات، کە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر پێگەی کوردی لاواز کردووە و کوردی گەڕاندەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس، گوتیشی "ھیچ حزبێکی سیاسی دەسەڵاتی ئەوەی نییە پارێزگار بۆ کەرکوک دابنێت، تەنھا ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێ ئەو بڕیارە پەسەند بکات“.

جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە باسنیوزی ڕاگەیاند:" ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر کوردی گەڕاندوەتەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس، بێگومان ئێستا کورد لە کەرکووک ھیچ دەسەڵاتێکی نەماوە و بەچاوێکی دیکەوە تەماشای کورد دەکرێت“.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەوەشی خستە روو، کە پێشتر کورد لە شاری کەرکووک سەنگ و قورسایی خۆی ھەبووە و بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی کردووە، بەڵام بەھۆی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، نەوەکو ھاووڵاتییەکی سڤیلی کورد، بەڵکو  ھەموو حزبەکان پێگە و دەسەڵاتیان نەماوە“.

ئاشکراشی کرد، کە ھیچ حزبێک دەسەڵاتی ئەوەی نییە، بەشێوەیەکی فەرمی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دیاری بکات، چونکە بەرزترین پۆست لە کەرکووک پۆستی پەرێزگارە، بەڵام بەپێی یاسایی 21ی پارێزگاکان تەنھا ئەو پۆستە لەژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگارە و ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت، پۆستی پارێزگاری کەرکوک پەسەند بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.