Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 16:22

پەرلەمانتارێکی گۆڕان وەزیرێکی حزبەکەی بەگەندەڵترین وەزیری عێراق وەسف دەکات

دەڵێ زۆرترین تۆمەتی گەندەڵی لەسەر بوو
کوردستان TV
100%

محەمەد كەیانی پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان بەتوندی ڕەخنە لە دەرباز محەمەد وەزیرێكی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەغدا دەگرێت و دەڵێ زۆرترین تۆمەتی گەندەڵی لەسەر بوو، كەچی بزوتنەوەی گۆڕان هەر باسیشی نەكرد. دەڵێ كە پەرلەمانتاریش بوو 56 ملیۆن دینار دیارییەكەی پەرلەمانی بەكەم دەزانی.


محەمەد كەیانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەبارەی بابەتی پێدانی 49 ملیۆن دینار بەپەرلەمانتارانی خانەنشینكراوی خولی رابردووی پەرلەمانی كوردستانەوە بابەتێكی وەبیر هێناوەتەوە و نووسیویەتی "لە ساڵی 2013دا، دکتۆر دەرباز محەمەد نووسینێکی زۆر توندی لەسەر پەرلەمانتارەکانی گۆڕان بڵاو كردبووەوە، زۆر سەرزەنشتی کردبوون و زۆر لۆمەی کردبوون و بەلادان لە پرەنسیپ و ئەخلاق تۆمەتباری کردبوون. کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەرکەوتوو بوو، لەگەڵ هاوڕێکانی هاتنە بەغدا و لە ماڵەکەی من بوون، گفتوگۆ کەوتە نێوان پەرلەمانتارە نوێیەکان لەبارەی ئایا ئەو 56 ملیۆن دینارەی دەدەنە پەرلەمانتاران، وەریبگرن یان رەفزی بکەن یان وەك دەورەکەی ئێمە وەریبگرن و بیدەنە بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کەی ئێن ئێن؟".

پەرلەمانتارەكەی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەهەڵوێستی دکتۆر دەرباز دەكات، كە ئەوسا پەرلەمنتاری عێراق بووە و دەڵێ "دكتۆر دەرباز هەڵیدایێ و گوتی ئەو پارەیە کەمە و بەشیش ناکات، هەق وایە پارەکەمان بدەنێ و لاندکرۆزەرێکی تۆیۆتاشمان بدەنێ. پاش چوار ساڵ بەنرخێك بیقەڵسێنن و بماندەنێ بەو نرخە. لەوێ ئەو نووسینەی خۆیم بیرهێناوە کە ئەو چۆن بەتوندی سەرزەنشتی پەرلەمانتارەکانی کوردستانی دەکرد و ئێستەش بۆ بەرژەوەندی خۆی بەوەی دەیدرێتێ، رازی نییە، ئەمە چ جۆرە دوورووییەکە؟ زۆر پێی تێکچوو. منیش پێشنیارێکم بۆ کردن کە وەك ئێمە بیدەنە بزووتنەوەی گۆڕان، بەمەیان هەر زۆر بێتاقەت بوو".

لە بەشی كۆتایی نووسینەكەیدا، محەمەد كەیانی نووسیویەتی "بابەتی ئەو پارەیەی پەرلەمان هەر هیچ، دکتۆر دەرباز بووە وەزیر، بووە یەکێك لە وەزیرە هەرە زۆرتر تاوانباکراوەکان بە گەندەڵی. کەچی کەس لێپێچینەوەی لەگەڵ نەکرد. دەبێ بۆ وابێ؟".

بەتوندیش رەخنە لە بزوتنەوەی گۆڕان دەگرێ و دەڵی هەر لایەنێك لە تۆمەتی گەندەڵی بەرپرسانی خۆی نەپێچێتەوە، چۆن دەتوانێ گەندەڵی لایەنەکانی تر باس بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.