به پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى مه‌زادخانه‌ى كرێستى، رۆژى چوارشه‌ممه 31ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، نه‌خشه‌ی دیوارێكى كۆنى سه‌رده‌مى نه‌مرود كه مێژووكه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 3000 ساڵ پێش زایین له مه‌زادخانه‌ى كرێستى له شارى نیویۆرك سه‌ر به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا فروشرا.
نه‌خشه‌ی دیواره‌كه یه‌كێك بووه له دیواره رازاوه‌كانى كۆشكى نه‌مرود له شارى موسڵى ئێستاى عێراق مێژووكه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاشورناسرپالى دووه‌م پاشای سه‌رده‌مى ئاشوورییه‌كان بووه پانى دیواره به‌ردینه‌كه 1 مه‌تر و 20 سانتیمه و درێژى 2 مه‌تر ده‌بێت كه له نێوان 883 بۆ 859 پێش زاین حوكمڕانى كردبوو و یه‌كێك بوو له پاشا به‌تواناكانى سه‌رده‌مى كۆن بووه و به زۆردارى مه‌مله‌كه‌تى خۆى فراوان كرد زورێك له شاره‌كانى كرده ژێر حوكمى وڵاته‌كه‌ى له عێراق تا سوریا.
نه‌خشه‌ی دیواره‌كه رۆژى چوارشه‌ممه 31ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، له مه‌زادخانه‌ى كرێستى شارى نیویۆرك له ئه‌مریكا به 30 ملیۆن و 968 هه‌زار و 750 دۆلار فرۆشرا كه دووهه‌م به‌رزترین نرخ بووه تا ئێستا بدرێت به ئاسه‌وارى كۆن.
ماكس بیرنهایمه‌ر سه‌رۆكى نێوده‌وڵه‌تى كلتورى كۆن له مه‌زادخانه‌ى كرێستى رایگه‌یاند: ئه‌و دیواربه‌نده كۆنانه‌ى كه‌له‌كاتی خۆی نه‌خشێنراون دروست كران تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بینه‌ر بكات و سه‌رنجى رابكیشێت و هه‌ر لایه‌نیكى ئه‌و دیواره گوزرشتی له به هێز و تواناى پاشاكه بووه.
ماكس بیرنهایمه‌ر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دابوو ئه‌م جۆره نه‌خشاندنه‌ى كه له‌سه‌ر دیواره كۆنه‌كاندا هه‌یه وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانه‌ى سه‌رده‌مى كۆن بوون كه دوو باڵیان هه‌یه ناوى ( ئه‌پكالۆ ) لى نراوه یان ( بلیمه‌ت ) هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان هه‌یه وێنه‌ى پاشاكانیان دروستكردووه به‌ڵام لێره له‌م دیوار به‌نده‌دا وێنه‌ى خودایێه‌ك نه‌خشینراوه كه دارێكى پیرۆز چه‌ورده‌كات به پارچه دارێكى سنوبه‌ر ماناى پیتاندن و پاراستن ده‌به‌خشێت بۆ پاشاكه.
دیواره كۆنه نه‌خشینراوه‌كه له ساڵى 1859 له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسى ئینگلیزى "ئۆستن هێنرى" له شارى موسڵ له عێراق دۆزراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه د. هێنرى بایه‌ره‌ن هاسكلى ئه‌مریكى له ئۆستن شوێنه‌وارناسه ئینگلیزه‌كه كرێویه‌تى، به‌پێى یاساى یۆنسكۆ كه تیایدا هاتووه هه‌ر پارچه ئاساره‌وانیك دۆزرابیته‌وه پێش ساڵى 1970 له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتیكه‌وه ده‌بێته خاوه‌نى و ئه‌و وڵاته‌ى كه ئاسواره‌كه‌ى لێبووه ناتوانێ داواى بكاته‌وه و بیگه‌رینێته‌وه بۆ خۆى.
جێى ئاماژه‌یه 60 مۆزه‌خانه‌ى دیكه هه‌یه له سه‌رانسه‌رى جیهان كه پارچه دیواره نه‌خشێنراوى سه‌رده‌مى ئاشورناسرپاڵیان نمایشكردووه و هه‌روه‌كو (مۆزه‌خانه‌ى به‌ریتانیا و مۆزه‌خانه‌ى بروكلین و مۆزه‌خانه‌ى هونه‌رى زانكۆى یێل) به‌ڵام ئه‌م نه‌خشه دیواره كۆنه جوانترین نموونه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تى هونه‌رى سه‌رده‌مى ئاشوورى ده‌كات و ماوه‌ى ده‌یان ساڵه نه‌بینراوه له بازارى مه‌زادخانه‌كان، له‌لایه‌ن
كۆلێژی ئایینى كاسۆلیكى فرۆشراوه به مه‌به‌ستى به‌دیهێنانى تواناسازی خوێندن ئاماده بكات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
![](/content/upload/1/archive/2018-11/artwork.jpg)
![](/content/upload/1/archive/2018-11/video1.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.