به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكارو زیانه گیانی و ماددیه‌كانی رووداوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ راده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌با ئاگر له ماڵێك كه‌وته‌وه كه تیایدا 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 6 كه‌سی تریش بریندار بوون.
راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین له شاری ڕانیه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگر له ماڵێك كه‌وته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 8 كه‌س بریندار بوون كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
له‌و ڕووداوه‌دا 8 كه‌س بریندار بوون و دوو له برینداره‌كانیش كه ژن و منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵانه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 6 برینداری تریش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون.
په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.