وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ قوتابیه‌كی كۆچكردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رواندز، ناوی باخچه‌ی منداڵانی (ژیلا) ی گۆڕی بۆ باخچه‌ی منداڵانی ( هه‌وه‌س)
م. سه‌دیق سه‌عید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی رواندز، به زاری كرمانجی راگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی قوتابی (هه‌وه‌س عزیز حمدامین ) به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه جوانه‌مه‌رگ ده‌بێت و مه‌رگ ڕێگه‌ی نه‌دا خوێندنه‌كه‌ی له قۆناغی پۆلی حه‌وتی بنه‌ره‌تی ته‌واوبكه، دوێنێ چوار شه‌ممه 31-10-2018 به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا چنوور به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رواندز و م. عادل عه‌زیز، سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می په‌روه‌رده‌ی رواندز و خاتوو ( شیرن) دایكی جوانه‌مه‌رگ، په‌رده له‌سه‌ر ناوی نوێی باخچه‌ی منداڵانی (هه‌وه‌س) لادرا".
گووتیشی "دوای ئه‌وه‌ی له‌لایان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كه‌مانه‌وه، بینا بۆ باخچه‌ی ناوبراو دابین كرا‌و گواسترایه‌وه بۆ ناو بینای قوتابخانه، خۆشبه‌ختانه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌م قوتابیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كه‌مان باخچه‌ی منداڵانی (ژیلا) ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ باخچه‌ی منداڵانی ( هه‌وه‌س) بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی به زیندوی بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.