بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر له ماڵێكی رانیە هه‌شت كه‌س كه ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن سووتان و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستدا.
حوسێن عه‌بدولڵا، گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو له گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕینى شارى ڕانیه ئاگر له ڕێڕه‌وى چوونه ژووره‌وه‌ى ماڵێك كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌شت ئه‌ندامى خێزانێك سووتاون و تووشی هەناسە تەنگی بوونە، كه به‌داخه‌وه یه‌كێك له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه كه ئافره‌تێكى به ته‌مه‌ن بووه گیانى له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستەروو، کە ته‌واوى كه‌سه سووتاوه‌كانى دیكه‌ش به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون و له‌ژێر چاودێرى ته‌ندروستیدان.
حوسێن عه‌بدولڵا ئەوەشی روونکردەوە، کە تا ئێستا نازاندرێت هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه كاره‌با بووه یان هۆكارێكى دى، بۆیه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
سه‌رچاوه/ باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.