Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:33

وێبسایتى بەزفیدی ئه‌مریکی: له‌ماوه‌ی سێ مانگ داعش 240 هێرشی له‌ عێراق ئه‌نجامداوه‌

به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی كه‌ وێبسایته‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌
وێبسایتى بەزفیدی ئه‌مریكی: له‌ماوه‌ی سێ مانگ داعش 240 هێرشی له‌ عێراق ئه‌نجامداوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا داعش 240 هێرشی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كه‌ركووك و مووسڵ ئه‌نجامداوه‌. 

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ و حكوومه‌تی عێراقی سه‌ركه‌وتنیان له‌ شه‌ڕی داعشدا راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام سەرچاوه‌یەك له‌ ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان به‌ وێبسایتى بەزفیدی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه‌ ھێرشەکانی داعش لە چەند مانگی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌. 

به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی كه‌ وێبسایته‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ لە مانگی ئابی رابردوودا داعش 70 ھێرشی ئەنجامداوە، لە مانگی ئەیلوول 80 ھێرش و لە مانگی ئۆکتۆبەریش 90 ھێرشی تیرۆریستی ئەنجامداوە. 

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا، تیرۆریستانی داعش 240 هێرشیان له‌ ناوچه‌كانی كه‌ركووك و موسڵ و حه‌ویجه‌ و مه‌خموور ئه‌نجامداوه‌. 

ھەروەھا چاودێرانی سه‌ربازیی ئه‌مریكیش له‌رێگای ئه‌و وێبسایته‌وه‌ ھۆشداری ئەوەیان داوە، مووسڵ وەك چۆن پێشتر خه‌لافه‌تی داعشی تێدا راگەیه‌ندرا، ئێستا جارێکی دیكه‌ مه‌ترسی داعش لەو شارە دەرکەوتووەتەوە و بارودۆخەکە بەرەو خراپی ده‌ڕوات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.