ئەمڕۆ پێنجشەممە خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند بەهۆی ئەوەی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی کاریگەریان دژی پەکەکە نەگرتووەتەبەر، ئەو هەڕەشەیەی لە باکووری عێراقەوە بۆ سەر وڵاتەکەمان سەرچاوە دەگرێت، درێژەی هەیە.
خولوسی ئاکار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی" ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هەڕەشەی تیرۆر لەنێو خاکی عێراقەوە کۆتایی پێدەهێندرێت".
هەروەها لەبارەی دۆخی منبجی سووریاشەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند كە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێن دراوه له‌باره‌ی ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له منبج، كەچی ئەو رێكخراوانە هه‌ر وه‌ك عه‌فرین، له منبجیش خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قن، بەڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه كات و شوێنی هات، خۆیان له‌و چاڵانه‌دا ده‌نێژرێن كه هه‌ڵیانكه‌ندوون.
خولوسی ئاکار لەبارەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-400یشەوە، كە وڵاتەكەی لە رووسیای دەكڕێ، رایگەیاند كە لە رێگەی ئەو سیستمانه‌ی بڕیاره له ٢٠١٩دا راده‌ست بكرێن، وڵاته‌كه‌یان توانایەکی گرنگی بەرگری ئاسمانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.