Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:30

سه‌باره‌ت به‌ زیادبوونى گەشتى فڕۆکه‌وانی روونکردنه‌وه‌ ده‌درێت

له‌ عێراق و كوردستان گه‌شتی ئاسمانی زیادی كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%


گەشتى فڕۆکەى کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی مەدەنی بە ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا زیادى کردووە و هەندێک پێیانوایە ئەوە بابەتە پەیوەندى بە گەمارۆکانى سەر ئێرانەوە هەیە، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ئەوە رەت دەکاتەوە و دەڵێت: ئەمە پەیوەندی بەو گەمارۆیەوە نییە و چەندین جاری دیکە کۆمپانیاکان داوایانکردووە کە زیاتر ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بەکاربهێنن.

ئومێد محەمەد ساڵح وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلێدوانێکی بۆ ئەنادۆڵ، رایگه‌یاندووه‌ زۆربوونی گەشتە ئاسمانیەکان بە ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەگەر هێڵەکانی گەشتکردن بۆ وڵاتان، ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەکاربهێنن ئەوا نزیکەی یەک تا دوو كاتژمێر ماوەى گەشتەکانییان کەم دەبێتەوە، ئەوەش بووەتە هۆکارى زیادبوونى ژمارەی گەشتەکان بەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا.

گوتیشی: بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندی بەو گەمارۆیەوە نییە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە لایەن ئەمەریکاوە بخرێتە سەر ئێران بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردن.

هەروەک ئاماژەی بەوە کردوە کە چەندین جار کۆمپانیاکان داوایانکردووە کە زیاتر ئاسمانی عێراق بەکاربهێنن، بەڵام بە هۆی رێکخستن و ترافیکەوە، عێراق توانای وەرگرتنی رێژەیەکی زۆری نییە، چونکە هەموو ئەوانە پێویستی بە رێکخستن هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.