Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:32

له‌ چه‌مچه‌ماڵ دایک و باوکێک سزای 12 ساڵ زینداندانیان بەسەردا سەپێنرا

بە تاوانی ئەشکەنجەدانی منداڵەکانیان
کوردستان TV
#7
100%


زڕدایک و باوکی سێ منداڵەکەی دانیشتووی گوندێكی سەر بە چەمچەماڵ بە تاوانی ئەشکەنجدانی منداڵەکانیان، سزای 12 ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

رائید هێمن عه‌لى لێپرسراوی نوسینگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى چه‌مچه‌ماڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی دووەمی  لە كۆنگره‌ه‌یكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دادگا بڕیاریداوە بە زیندانیکردنی ئەو دایک و باوکەی، کە لە کۆتایی ساڵی 2016دا منداڵەکانیان بەشێوەیەکی توند و نامرۆڤانە ئەشکەنجە دابوو بۆیه‌ ئه‌مرۆ به‌ بریاری دادگا 12 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

لێپرسراوی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی گوتشی: ئەو سێ منداڵەی لە رێککەوتی 1-12-2016 لە شارۆچکەی ئاخجەلەری سلێمانی دوای ئەوەی لەلایەن باوکیان و زڕدایکیان لێیاندرا و ئەو بابەتە لە میدیا بڵاوبووە و کاری لەسەرکرا، دەستبەجێ تیمەکانمان دەستگیریانکردن.

گوتیشی "دوای ئەو ماوە دوورودرێژە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی یاسای 412 لە یاسای سزادانی عێراقی، زڕدایک و باوکی ئەو سێ منداڵە بۆ ماوەی 12 ساڵ زیندانی حکومدران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.